ڕوانگە - مەترسییەکانی هێرشکردنە سەر تایوان، لەلایەن چینەوە تادێت زیاتر دەبێت و مارک ڕوتە سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگەیاند:" ڕاستەوخۆ لەوکاتەدا بۆ پەرشوبڵاوکردنی سەرنجی ڕۆژئاوا و هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەم، ڕوسیا هێرش دەکاتە وڵاتانی ناتۆ، ئەگەر بێت و چین هێرشبکاتە سەر تایوان."

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕونیشیکردەوە:" پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان چین و ڕوسیادا هەیە و بەچڕی پێکەوە کەردەکەن."

بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی جەنگی جیهانیی، ڕوتە داوای لەوڵاتانی ناتۆ کردوە خەرجییە بەرگرییەکانیان زیادبکەن‌و هێزە سەربازییەکانیان بەهێزبکەن بۆ ترساندنی ڕوسیاو کۆنترۆڵکردنی چین لەناوچەی زەریای هیندی‌و هێمن.

مارک ڕوتە سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە:" پەیوەندیی نێوان ناوچەکانی زەریای هیندی‌و هێمن‌و زەریای ئەتڵەسی زیاتر دەبێت‌و ناتۆ ناتوانێت بەڕێژەی 2%ی کۆنی خەرجی بەرگرییەوە، بەرگریی لەخۆی بکات."