ڕوانگە - هەرچەندە وابڕیاربو لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بەهیچ جۆرێک باس لە پرسی مووچە و نەوتی هەرێمی کوردستان نەکرێت، بەڵام دواجار بڕیاردرا ئەنجوومەنی وەزیران تەوەرێکی کۆبونەوەکەی بۆ ئەو پرسە تەرخان بکات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئێستا لە کۆبوونەوەدایە و چاوەڕێ دەکرێت لەوکۆبونەوەیەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە و کۆتایی لەسەر پرسی مووچە بدرێت.
 
ئەم چاوەڕوانییە لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوەی 70 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە  و هێشتا دیارنییە کەی مووچە دابەش دەکرێت.