ڕوانگە - بۆ یەکەمینجارە ئیسرائیل هەنگاوێکی نوێ لەناو سوپاکەیدا بگرێتەبەر، ئەویش دروستکردنی دەستەیەکی سەربازی سێبەرە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ جێگرتنەوەی ئەو بەرپرسە باڵایانەی ئیسرائیل کە مەترسی ئەوەیان لێ دەکرێت لە لایەن ئێرانەوە بکوژرێن.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت وردەکاری ئەم هەنگاوەی ئیسرائیلی بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرایکردووە، لەترسی ئەوەی کە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی بەئامانج بگیرێن، ئیسرائیل پێشگریکردوە بەدروستکردنی جێگرەوەیەکی ئەو فەرماندانەی ئەگەری هەیە بکوژرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ڕۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە، "یەکەمجارە ئیسرائیل کارێکی لەو شێوەیە بکات".