ڕوانگە - وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە، لە کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر پێویستبكات رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ئەو كێشەی مووچەی خەڵکی هەرێم چارەسەربكەین.
د. هەڵۆ عەسكەری، وەزیری ژینگەی عێراق، ئاشکرایکرد، هەر لەو کۆبونەوەیەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "لە رابردوودا لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆم مووچەم بۆ هەرێم ناردووە."
وەزیری ژینگەی عێراق، وتیشی، لە كۆبوونەوەکەدا وەزیرە كوردەكان یەكدەنگ بوون كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و پێویستە هەرێمی كوردستانیش پابەندییەكان جێبەجێبكات و هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازمان كرد كە مووچەیەك بدرێت.