ڕوانگە - عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، " ئێران ڕیفراندۆمی فەڵەستین، بە بەشداری هەموو دانیشتوانی ڕەسەنی فەلەستین، لەنێویاندا جوولەکەکان، مەسیحییەکان و موسوڵمانەکان، وەک چارەسەرێکی یەکسانی بۆ کێشەی فەلەستین دەبینێت.
عیراقچی ڕونیکردەوە: " هەتا کێشەی فەلەستین بە شێوەیەکی یەکسانی چارەسەر نەکرێت، هەتا مافی خەڵکی فەلەستین لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی نەدەدرێت، و هەتا تاوانەکانی زایۆنی بەرامبەریان نەوەستێت، نا ئارامی و پەستان لە ناوچەکەمان کۆتایی نایەت و ئاشتی و ئەستەمی بڵاو نابێتەوە."