ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، "پۆلیسی ناحییەی مەیدان لەماڵێکدا لە ناحییەی مەیدان دەستیان گرت بەسەر چوار کەودا کەلەلایەن هاوڵاتیەکەوە ڕاوکرابوون."
وتیشی: " تۆمەتبارێکیشیان بەپێی مادەی 42ی ژینگە دەستگیرکرد، کە دواتر بەبڕیاری دادوەر بەکەفالەت ئازاد کرا،
عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە: "بنکەی پۆلیسی ناحییەی مەیدان بەئامادەبوونی پۆلیسی دارستانی سنورەکە کەوەکانیان لە سروشت ئازاد کرد."