چاویارنیوز - عەلی حەمە ساڵەح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵویست ڕایگەیاند: " دوای بەدواداچونێکی وردمان بۆمان ڕونبووەتەوە کە هەرێم لە ڕێگای چاودێری داراییەوە نوسراوێکی کردوە و دەڵێت: خۆمان نەوت دەپاڵێوین، دوو گرێبەستمان هەیە(٤٠ هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و (٢٥ هەزار بەرمیل بۆ کار)… بۆیە بەنزینی ٤٥٠ دیناری و بەرمیلی نەوتی ٣٠ هەزاریمان ناوێ، لەبەرامبەریشدا

عێراق دەڵێت:  بڕی  ٤٩ هەزار بەرمیل ببەن بۆ ئەو دوو پاڵاوگە،واتە سوتەمەنی سفرە بۆ خەڵک.

وتیشی: " بۆ موچە، عێراق داوایی نزیکەی ٢٣٥ هەزار بەرمیل دەکات و هەر بەرمیلێک دەڵێ، ١٦ دۆلار دەدەم بە کۆمپانیاکان، لە ماوەی دوو مانگیشدا کۆمپانیایەکی بیانی دێت تێچووی حەقیقی دابین دەکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، دەڵێن: کۆمپانیاکان بەمە ڕازی نین، کەواتە نەوتی کوردستان چی ترهی خەڵک نیەو هی ئەم کۆمپانیایانەیە و هەموانی بۆ دەکرێتە قوربانی."

عەلی حەمە ساڵەح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵویست ڕونیشیکردەوە؛"ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا، ڕێککەوتن نەکرێت و بەم پێداگیریە، بەبێ بەدیل هەموو موچەخۆر دەبێتە قوربانی.