ڕوانگە - رێورەسمی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە لە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی کۆتایی پێهات.
ژمارەیەک گریلا لەبەردەم کامێراکان چەکەکانیان دانا و سووتاندنیان.
بڕیارە دواتر ڤیدیۆیەکەی بڵاوبکرێتەوە.
لە پەیامەکەی گریلاکان-دا کە خوێندرایەوە هاتووە: "لەمەوبەدوا تێکۆشانی ئازادیمان لەڕێگەی یاسایی و سیاسەتی دیموکراسییەوە بەردەوام دەبێت، لەسەر بنەمای دەرکردنی یاسای یەکگرتنی دیموکراسی، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ئەمڕۆ بە ویستی خۆمان چەکەکانمان تەسلیمی ئێوە دەکەین."
لەرێورەسمەکەی ئەمرۆدا، بەسێ هۆزات و مستەفا قەرەسوو وەکوو نوێنەرانی پەکەکە بەشداربوون.
هاوکات نوێنەرانی دەم پارتی و حکومەتی تورکیا، نوێنەری مەسعود بارزانی، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نوێنەری عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بوون.