ڕوانگە- دوای ئەوەی دوێنێ 11ی تەموزی 2025 ژمارەیەک لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسنە، لە سنوری قەزای دوکان، وەک نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان، بە بەرچاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی، چەکەکانیان سوتان و ڕایانگەیاند، ئامادەین بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان ڕونیشیکردەوە: " هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتیی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێبکات."