ڕوانگە - سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: " لەم پرۆسەیەدا هیچ لایەنێک دۆڕاو نییە."

سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە ئاماژەدان بە وتەی "ئاشتی دۆڕاويی نییە"، پێشوازی کرد لە هەنگاوەكەی گەریلا، بۆ دەستپێشخەری لە پرۆسەی ئاشتی.

دەمیرتاش ڕونیشیکردەوە، ئەمە بە "یەکەم بەرهەمی هەوڵەکان" دادەنرێت و دڵنیاتان دەکەمەوە لەوەی کە هیچ لایەنێک دۆڕاو نییە. بۆیە پیرۆزبایی و سوپاسی خۆم ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم پێناوەدا ماندوو بوون.