ڕوانگە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چەكدانانی ئەندامانی پـ.ـارتـ.ـی كـ.ـرێكـ.ـارانی كـ.ـوردستـ.ـان لە پارێزگای سلێمانی هەنگاوێكی مێژووییە، بۆ دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە باكووری كوردستان و توركیا لە رێگای دیالۆگ و ئاشتییەوە.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بەوە هەیە كە خوێنڕشتن كێشەكان قووڵتردەكاتەوە و ئێستا سەردەمی بێدەنگكردنی چەكەكان و چوونە سەر مێزی گفتوگۆیە بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی هەموو لایەك.

دەشڵێت، "ئێمە لە كاتێكدا لە هەوڵەكانمان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبین، شانازیش دەكەین بەوەی كە ئەو بناغە ئاشتییەی یەكەمجار سەرۆك مام جەلال دایڕشت ئەمڕۆ جێبەجێدەكرێت".

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پتەوكردنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان هەبێت.