ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئوردوگان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتارێک پێشکەش بکات و تیایدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە بخاتەڕو

لە ئێستاشدا بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدۆی یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا، کە تیایدا واژ و لەسەر ژمارەیەکی زۆر دۆسییەدەکات، هێندەی دیکە گرنگی بەباتەکەداوە و بەشێک لە چاودێرانی سیاسی توركیا لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەكە نوسیویانە، واژوكردنی ئەو دۆسییانە  بڕیاری لێخۆشبون و ئازادكردنی زیندانیانی كوردو ئەندامانی پەکەکەيە لە توركیا.

پێشوتریش وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان، وتارەکەی سەرۆک کۆماری تورکیای بە وتارێكی مێژوویی وەسفیكرد،  وەك دەوترێت،  وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لە سیاسەتی کۆماری تورکیا و داننان بە مافە سیاسی و كلتورییەكانی كورد لە توركیا.

ئەم وتارەی ئۆردوگان لەکاتێکدایە کە دوێنێ‌ هەینی 11ی تەمووزی 2025 ژمارەیەك گەریلای پارتی كرێكاران لە ڕێورەسمێكدا لە ئەشكەوتی جاسەنە، لەسنوری قەزای دوکان، چەكەكانیان سوتاند، ئەوەش وەك پیشاندانی نیازپاكی و وەڵامدانەوەی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، دوای ئەو هەنگاوەش پێشبینی دەكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا، هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی خێراتر بكەن، كە دەركردنی فەرمانی لێبوردنی گشتی پرسێكی گرنگی ئەو پرۆسەیەیە.