ڕوانگە - لە وەڵامی قسەکانی، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کاتێک وتی: ئێران ئامادەکاریی بۆ ئەوەدەکات دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە سەبارەت بەپڕۆژە ئەتۆمییەکەی، لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی حزبوڵڵا لهلوبنان شکستیهێنا ئێران پڕۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کرد.
ناتانیاهۆ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (فۆکس نیوز)ى ئهمریكى ڕونیشیکردەوە، ئەوان سەرکەوتوبونە لەدواخستنی پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێران بۆ چەند ساڵێک.
لە بەرامبەردا عێراقچی ئەوەیشی وتووە، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا پرسی موشەکە بالیستییەکان ناگرێتەوە و ، هەروەها ئێران پارێزگاریی لەتوانا سەربازییەکانی دەکات لەهەموو بارودۆخێکدا، توانا سەربازییەکانی ئێران گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت".