ڕوانگە - رۆژنامەى سەباحى فەرمى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، رێککەوتنى هەرێم و بەغداد چاوەڕوانکراوە و ئەوەش هەنگاوێکى ئەرێنییە بۆ رەخساندنى بنەماى شەراکەت و هاوبەشى ئابورى.

بڕیارە ئەم هەفتەیە بەرپرسانی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی رەزامەندی بدەن لەسەر رێککەوتنەکە و ئەو رەشنوسانەی نوسراوە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە رەشنوسێکی هاوبەشی لێ دروست بکرێت و راپۆرتی کۆتایی لەلایەن لیژنەکەوە بدرێتەوە سودانی

هاوکات، نادیە عەبودى نوێنەرى بەسرە لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، رێککەوتنى چاوەڕوانکراو، بنەماکانى دادپەروەرى لە دابەشکردنى داهات و گەشەپێدانى بەردەوام پتەو دەکات.