ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لە ڕوداوی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: " شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی کارکردن لە ڕێگای کەلار دەربەندیخان، لە بەرامبەر گوندی (لەواوان) ڕێگاکە دەبێتە یەک ئاراستە، واتە هاتن و ڕۆیشتن دەکەوێتە ئاراستەی ڕۆیشتن بۆ قەزای دەربەندیخان."

هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە:" پێویستە شۆفێران بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن تاکو بەدووربن لە ڕووداوی هاتووچۆ.."