ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای لێکتێگەیشتن لە نێوان هەولێر و بەغدا زۆر نزیکە و بەهیواین لەداهاتوودا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی، ڕایگەیاندووە: "هەموو چاوەکان چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین کە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دەربچێت لەسەر کێشەی مووچەی مووچەخۆران، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە متمانەمان بە دادگای فیدراڵییەو بەهیواین دادگا بڕیارێکی دروست لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە دەربکات، چونکە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین."
وتیشی: "ئەو ناکۆکیانەی کە ماون لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کەمن و دەکرێت چارەسەریان بکرێت، بەڵام پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بەو ڕێککەوتنانەوە."
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی ڕونیشیکردەوە: " بەهیواین ئەم کێشانەی نێوان هەولێر و بەغدا بەزووی چارەسەربکرێت و حکومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات.