ڕوانگە - هێرشی سوپای سوریا، بۆسەر دروزەکان، نیگەرانی گەورەی لای بەرپرسانی ئیسرائیل دروست کردووە و، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگهیاند، "ئەو هێرشانەی كردمانهسهر باشوری سوریا، هۆشدارییەکی ڕونە بۆ ڕژێمی سوریاو سهرۆكهكهى بۆ ئەوەی دروزەکان نەکاتە ئامانج".
یسرائیل کاتز لەئهكاونتى تایبهتى خۆى لهئێکس نوسیویەتی؛ "ئیسرائیل بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو هێرشانەی سوپای سوریا کە دەکرێتە سەر دروزەکان و هەرگیز ڕێگەنادەین زیان بەدروزەکانی ناو سوریا بگات".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوەدێت سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێرشێکی کردوەتەسەر ئامانجو چەند تانکێک لەگوندی سەمیع لەپارێزگای سوەیدا".
سوپای ئیسرائیل، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا تانکێک لەناوچەی نێوان کێڵگەو سەمیع تۆپباران دەکات، کاتێک بەرەو سوەیدا لەباشوری سوریا پێشڕەوی دەکات.
وتیشی، "بونی ئەو ئامرازانە لەناوچەی باشوری سوریا دەتوانێت ببێتە مەترسی بۆسەر دەوڵەتی ئیسرائیل، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش ڕێگە بەهەڕەشەی سەربازیی لەناوچەی باشوری سوریا ناداتو دژی ئەو هەنگاوە دەجوڵێتەوەو بەردەوامدەبێت لەچاودێریکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە".