ڕوانگە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشەکانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆسەر کێڵگەی نەوتی خومەڵە، لەپارێزگای هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند:"ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات."
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە (14)ی تەمووزی 2025 لە كاتژمێر 8:20 و 8:25 لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات.