ڕوانگە - شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت:" بەهۆی چڕبوونەوەی شێ لە بەشێک لە نوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەری بارانبارین دەکرێت، بەتایبەتی لە ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکان.
شکار هەڵمەت، شارەزای بواری کەشناسی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: " ئێستا بەهۆی زیاد بوونی شێ لە ناوچەکانمان هەورەکان باشتر دەستیان بە چڕ بوونەوە کردووە لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری باران هەیە لە ناوچە سنوریەکان و شاخاویەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەشاخاویەکانی هەولێر ."
شکار هەڵمەت، وتیشی:" لە ناوچە شاخاویەکانی گەرمیانیش وەک باکووری گەرمیان ئەگەری هەیە، بەڵام بارانەکە کەمە بە گشتی و ئەم باروودۆخە کەش و هەوا گەرم تر دەکات واتە هەست بە ئارەق کردنەوە و بیتاقەتی دەکرێت بەهۆی زیاد بوونی شێ و هەوری زۆر لە ناوچەکە و پلەکانی گەرمی وەک خۆی دەمێنێتەوە لە نێوان ٤٨ پلە."