ڕوانگە - عەقیدی مافپەروە، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە کەسێک بەناوی( وریا کریم عزیز ) لەدایکبووی 1985 لەنێو ئاوی باوەشاسوار لەقەزای کفری خنکا."
عەقیدی مافپەروە، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" دەستبەجێ تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزشکی دادی قەزای کەلار کرا و پۆلیس لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستپێکردووە."