ڕوانگە - لە دوا کاتژمێرەکانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە کۆگاکردنی نەوتی خاو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەفتەی پێشوودا زیاتر لە چاوەڕوانکراو کەمبووەتەوە.
ئیدارەکە باسی لەوەشکردووە، کە خەزنکردنینەوتی خاو لە هەفتەی کۆتایی ١١ی تەممووزدا بە ڕێژەی ٣.٩ ملیۆن بەرمیل کەمبووەتەوە، لەکاتێک کە شیکەرەوەکان پێشبینیان کردبوو کە بە ڕێژەی ١.٨ ملیۆن بەرمیل کەمبێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشوودا بە ڕێژەی ٧.١ ملیۆن بەرمیل زیادی کردبوو.
کەمبونەوەی کۆگاکردنە گەیشتۆتە ٤٢٢.٢ ملیۆن بەرمیل، کە نزیکەی ٨٪ کەمترە لە تێکڕای کۆگاکردنەکە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە هەمان کاتدا.