ڕوانگە - ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ەوە دامەزراوە، وەک دەوڵەتێک نا کە بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت... بەڵکو وەک "پڕۆژەیەکی بچووکی ئیمپراتۆری" مامەڵەی کردووە، بە بێدەنگی لەناو سنوورەکاندا فراوانخوازی كردووە.
چەند پرسیارێکی سادە :
ئایا ئیسرائیل تا ئێستا سنوورە کۆتاییەکانی خۆی ڕاگەیاندووە؟
ئایا وازیهێناوە لە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون استطان ؟
ئایا پابەندبووە بە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؟
ئایا لێپرسینەوە لە تیرۆرەکانی لە دەرەوەی خاکەکەی لێدەکرێت؟
وەڵام: نەخێر.
چونکە خۆی وەک دەوڵەتێک نابینێت بەڵکو وەک هێزێک یان وەک دڵێک دەبینێت کە حوکمڕانی ڕۆژهەڵاتێکی نەخۆش و ناسەقامگیر بکات. بۆردومانکردن لەبری دانوستان. ڕەشبگیریی و اغتیالی سیاسی لەبری دیپلۆماسی. هاوپەیمانی نا ئەخلاقی لەبری ڕێزگرتن لە گەلان. ئاساییکردنەوەی بێ مەرج و هاوپەیمانی بەبێ پابەندبوون.
ئیمپراتۆریەتێکی نەریتی تەقلیدی نییە بەڵام وەک ئەوە بیردەکاتەوە:
لە هەوادا سوپای هەیە.لە هەموو پایتەختێکدا چاوی هەیە. لە هەموو دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەنگی هەیە.لە هەموو حکومەتێکدا هاوبەشی هەیە.
ئەمڕۆ بەدوای دانپێدانانەوە نییە، بەڵکو بەدوای کۆنترۆڵکردنەوەیە.
داگیرکاریەکانی فەرمی و فراوانتر دەکات
لە تاران تیرۆر دەکات. بۆمب لە دیمەشق دەدات. لە پایتەختەکانەوە چاودێری دەکات. لەهەموو فڕۆکەخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوین کادری چالاکی هەیە . لە پرۆژەیەکی بەدەوڵەتبوون ... بۆ پرۆژەیەکی خاوەن هەژموون. تەنها جوگرافیا کۆنتڕۆڵ ناکات... بەڵکو بڕیار دەدات کێ "تیرۆریست"ە، کێ "میانڕەو"ە، کێ شایەنی پشتیوانییە و کێ گۆشەگیرە.
ئەگەر عەرەب و موسڵمان و هەموو ڕۆژهەڵات تێنەگەن کە ئیسرائیل بە عەقڵیەتی "ئیمپراتۆریەت" بیردەکاتەوە، ئەوا وەک گەلێک دەمێننەوە کە هەمیشە موعەرەزبن بۆ هێرشی لەناکاو . نەخشە تازەکان سەریاندا دەکێشرێنەوە. ئیسرائیل سنوورەکانی خۆی بە بۆردومان دەکێشێت نەک بە یاسا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ ئاسایشێک نییە و نایبینی . تا پرۆژەی ئیبراهیمی پەسەند نەکرێت .
هەر جارێک باس لە سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، ڕووبەڕووی درۆیەکی گەورە دەبینەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل وەک ئەوەیە کە یاری بە ئاگر بکەیت .
تا ئیسرائیل لە سەرووی یاساوەبێت ، ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتدا نییە. زیاتر لە ٧٠ ساڵە ئەم ڕۆژهەڵاتە تامی ئاشتی و سەقامگیری ڕاستەقینەی نەکردووە. سێبەرێکی ئیسرائیلی لە پشتەوەیە کە دیزاینی نەخشە سیاسی و مەعنەویەکان دەکات یان بە دامەزراندن، یان بە بێدەنگی ، بەدوای "سنوورە ئەمنییەکان"دا دەگەڕێت، لەڕێی بۆمب بۆ سەر سوریا و عێراق خنکاندنی غەززە.جولەکەکردنی قودس.دزەکردنە ناو حکومەتەکان و کۆنترۆڵکردنی بڕیاردان بەبێ پابەندبوون.
نەخشەی ڕوون، ئەوەیە کە نە مەبەستی ئاشتییە نە پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی.
سنوورەکانی بە مووشەک دەکێشرێت نەک بە دانوستان. هەرکەسێک ڕەخنە بگرێت بە "دژە جوولەکەگەرایی" تۆمەتبار دەکرێت.
هەرکەسێک هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستین بوەستێت، گۆشەگیری دەکرێت.
هەرکەسێک لەبارەی چەکی ئەتۆم و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئیسرائیلەوە بدوێت، بێدەنگ دەکرێت .
ئیسرائیل ئاشتی بۆ ئەوانە دەخوازێت کە "ئاشتی ئیبراهیمی" دەچەسپێنن و قبوڵی دەکەن، ئاشتی لەگەڵ حکومەتەکان ناخوازێت، بەڵکو کۆنترۆڵی گەلان دەکات.