ڕوانگە - پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا دەقی ڕیكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كەلەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خوێندرایەوە دەنگی لەسەردرا بلاوكردەوە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا بلاویكردەوە، كە ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆی لەسەر كراوە ئەمە دەقەیەتی.
1. حكومەتی هەرێم دەست دەكات بە هەناردەكردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتوو لە كێڵگەكانی هەرێم (230) دوو سەد و سی هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەمە جگە لە هەر زیادكردنێك لە داهاتوودا لە ڕێگەی ڕێكخراوی بەبازاڕكردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەپێی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێك 16 دۆلار دەداتە حكومەتی هەرێم.

2.ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەكرێت بەمەرجێك حكومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچووی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەكات بۆ بڕی بەرهەمێك كە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی ١٥ هەزار بەرمیل، هاوكات لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەكان دەكەن بۆ مەبەستی تەرخانكردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەكەی پێشكەش دەكات.

دووەم: فایلی داهاتی غەیرە نەوت
1.حكومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێكی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەكات.

2.گروپێكی كاركردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمایەتی پێكدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنكردنی داهاتی نەوت و دیاریكردنی پشكی حكومەتی فیدراڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەك مانگدا.

3.دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران و مانگەكانی دواتر.