ڕوانگە - دکتۆر خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ خوێندنەوەی ههردوو ڕهشنووسی نێوان ههولێر و بهغداد لهبارهی پرسه داراییهكانهوه هەروەها بۆ چارەسەرکرنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەبارەی پرسی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ڕایگەیاند:"پێویستە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا پرسی تەوتین یەکلایی بکرێتەوە و کۆتایی پێبێت."
وتیشی:" لە بەغدا حکومەتی ناوەندی ئەوەی بەلایەوە گرنگە ئەوەیە کە تەوتین بکرێت، تەوتینێک کە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدا بگونجێت، جا ئەو تەوتینە لەگەڵ بانکە حکومییەکاندا دەکرێت یاخود لەگەڵ بانکە ئەهلییەکاندا کە لە لایەن بانکی مەرکەزی عیراقەوە، دانی پێدانراوە، ئەوە بابەتێکی دیکەیە."
دکتۆر خالد شوانی ئاشکرایشیکرد:" تاوەکو ئەم ساتە بابەتی هەژماری من کە حکومەتی هەرێم پێداگری لەسەردەکات، لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە قبوڵکراوە، چونکە حکومەتی عێراق، مەبەستی بەنیشتیمانی کردنی مووچەیە جا هەرناوێکی هەبێت، وە مەبستیان هەموو فەرمانبەرێک ژمارەی حیسابی و ڕەقەمی وەزیفی و ئەکاونتی حیسابی خۆی هەبێت، وە دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی کە ئەم فەرمانبەرە خۆی بچێت مووچەکەی وەربگرێت و ئەم فەرمانبەرە فەرمانبەری ڕاستەقینەیە و مووچەکەی بەدەست دەگات."