ڕوانگە - وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە راگەیاند: لە نیوەڕۆی دوێنێ هەینیەوە  لە شاخی 'شەواڵ دڕە ی سنوری ناحییەی مەیدان، ئاگرێک کەوتوەتەوە و تاکو ئێستا بەتەواویی کۆنتڕۆڵ نەکراوە، چونکە ئاگرەکە زیاتر لە دیوی ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان)ەوەیە.

وتیشی: بەداخەوە ئاگرەکە تاوەکو شەوگارێکی درەنگیش هەربەردەوامی هەبوو، وە تیمەکانمان هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە بۆئەوەی لەچەند کاتژمێری داهاتوودا بتوانن کۆنترۆڵی بکەن،

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، باسی لەوەشکرد:" ئاگرەکە لە ڕۆهەڵاتی کوردستانەوە کەوتۆتەوە و ئەو شاخەی کە ئاگرەکەی لێکەوتۆتەوە، دوو بەشە، بەشێکیان دەکەوێتە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و کە لەلایەن ئێرانەوە تەلبەندڕێژ کراوە و ناوچەکە مین ڕێژە، ئەمەش وایکردووە نەتوانرێت، ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە، بەڵام لە سنوری هەرێمی کوردستانەوە لەڕێگەی چەند تیمێکەوە هەوڵی تەواومان داوە بۆئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، باسی لەوەشکرد:" هەرچەندە شوێنەکە سەختە، بەڵام توانیومانە سود لە ئامێری بلاک باوەر وەربگرین بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە