ڕوانگە - لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویانکردۆتەوە:" واشنتۆن بەپەلە و دەستبەجێ داوای ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکات، کە ماوەی چەندڕۆژێکە باشوری سوریای گرتۆتەوە و داواشکراوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا دەبێت لێپرسینەوە لە بەرپرسان سەربازیی و ئەو هێزانەدا بکات کە دەستیان هەیە لەو کۆمەڵ کوژیانەدا".
لەبەیاننامەیەکدا کە لە لایەن مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو :"
هەریەک لە بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیلو ئوردنو دەسەڵاتدارانی دیمەشق ماوەی سێ ڕۆژە لە گفتوگۆدان، بۆ چۆنییەتی ڕێگریکردن لەو پێشهاتو مەترسییانەی کە لەباشوری سوریا ڕودەدات، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بەپەلە دەسەڵاتدارانی سوریا ئەو کوشتارە ڕابگرن، چونکە بەردەوامی ئەو ڕووداوانە دەبێتە هۆی تێکدانی ئایندەی یەکگرتوو و ئاشتیانە لەسوریا".
ڕۆبیۆ باسی لەوەشکردووە: "پێویستە بەرپرسانی سوریا هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ نەهێشتنی ئەوجەنگ و کۆمەڵکوژییەی کە لەو وڵاتە ڕویداوە، بۆئەوەی بتوانن سوریایەکی دور لەداعش بنیات بنێن و ڕێگری بکەن لەهاتنە ناوەوەی داعشو گروپە جیهادییە توندڕەوەکانی دیکە بۆ ناوچەکەو ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی زیاتر".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕونیشیکردۆتەوە:" لێپرسینەوە لە هەموو ئەوکەسانە بکرێت کە سەلمێنراوە بەشدارن لەئەنجامدانی ئەو شەڕە، لەوانە ئەوانەی لەناو ڕیزەکانی خودی ڕژێمدان، جەختیشیكردوهتهوه، "بێ سزایی چیتر قبوڵناکرێت لهحكومهتى سوریا".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکۆتاییدا داوایکردوه، "دەستبەجێ شەڕی نێوان گروپە چهكدارهكانى دروزو بەدەوییەکان لەباشووری سوریا ڕابگیرێت".