ڕوانگە - لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا، لە کاتی کردنەوەی پرۆژەکی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "چاومان لەوەیە بەغدا واز لە سزادانی بەکۆمەڵکی خەڵکی کوردستان بهێنێت و دەمانەوێت مووچەی خەڵکی هەرێم بنێرێت."

 
وتیشی، "ئەوەی ئەرکی ئێمەیە بە زیادەوە جێبەجێمان کردووە و لەمەودواش ئامادەین هەر ئەرکێکی دەستووری جێبەجێ بکەین، بەڵام ئامادەنین واز لە مافە دەستوورییەکانمان بهێنین."
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد "قەیران لەدوای قەیرانمان بۆ دروست دەکەن و ئەوەتا کێشەیەکی دیکەیان بۆ ناردنی مووچە دروستکردووە و  بەغدا دووبارە داوای ئەوە دەکات کە هەرێم   230 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات، ئەگینا ئامادەنین مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بنێرن."