ڕوانگە - لە کۆبونەوەی دوێنێ شەممە ٢٠٢٥/٧/١٩ی نێوان شاندێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت کرایەوە لەسەر لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ روبەڕوبوونەوەی کێشە و ئاڵنگارییەکان وپاراستنی مافی هەموو هاولاتیانی عێراق لە چوارچێوەی یاساکان و دەستوری هەمیشەیی.
دکتۆرە نەرمین معروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:" بەئەندامێتی شاندێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن هەرێم کمال ئاغا و جێگری سەرۆکی فراکسیۆن د.کریم شکور چاومانکەوت بە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
وتیشی:" لە میانەی دیدارەکە گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرسێکی هەنوکەیی و بەتایبەت لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
دکتۆر نرمین مەعروف ڕونیشیکردەوە:" لەو کۆبونەوەیەدا جەختکرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ روبەڕوبوونەوەی کێشە و ئاڵنگارییەکان وپاراستنی مافی هەموو هاولاتیانی عێراق لە چوارچێوەی یاساکان و دەستوری هەمیشەیی.
دکتۆر نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایشیکرد:" سەردانیکردنەکە بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەکی پەیوەندیداربوو بە مافی هاولاتیان لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بە سوپاسەوە سەرۆک وەزیران رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕی.