ڕوانگە- سەرچاوە هەواڵەکانی تورکیا، بڵاویان کردۆتەوە، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئامادەنییە ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق، بۆ هەناردەکردنی نەوت نوێ بکاتەوە.

ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، ڕه‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕێككه‌وتنی عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت نوێ ناكاته‌وه‌ و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ ساڵی ٢٠٢٦ كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥ ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی خاو لە نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت، بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە.

بەپێی بڕیاری ژمارە (١٠١١٣) کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی خاو کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە نێوان تورکیا و عێراق واژۆ کراوە، لەگەڵ ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلەکانی ئێستای و بەڵگەنامە زیادەکانی، لە ٢٧ی  تەمموزی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەو ڕێککەوتنە بە درێژایی ساڵان بە پرۆتۆکۆڵی جۆراوجۆر نوێکراوەتەوە و دوایین جار بوە لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ماوەی ١٥ ساڵ درێژکرایەوە.