ڕوانگە - ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٧/٢١ تەرمی منداڵێکی ١٤ ساڵان هێنرایە پزیشکی دادی کەلار،وتەبێژی پۆلیسی
گەرمیانیش، ڕایدەگەیەنێت، ئەو منداڵە لە ئاودا خنکاوە.
عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوێنێ دووشەمە تەرمی مێردمنداڵێک بەناو (موخەلد محمود علی) لەدایکبووی 2011 دانیشتوی گوندی گلەی سەربەخانەقین هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە دەکەی سەرچەم لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە