ڕوانگە - دوای زیاتر لە 80 ڕۆژ لە دواکەوتنی مووچە، بەهۆی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا، لەسەر پرسی ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا بەپێی ڕێککەوتنەکە هەرێم ئامەدەیی دەربڕیوە بۆ پابەندبوون بەو ڕێککەوتنەوە
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 2025/7/22 ئاشکرایکرد، 120 ملیار دیناریان وەکو داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغدا کردووە
وابڕیارە، لەگەڵ گەیشتن و ڕادەستکردنی ئەو بڕەپارەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، حکومەتی عێراق، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی ئایاری 2025 ڕەوانەی هەرێم بکات و چاوەڕێش دەکرێت پرۆسەکە بۆ مانگەکانی دیکەش بەوشێوەیە بەردەوامی هەبێت.