ڕوانگە - ئەگەرچی تائێستا هەڵسەنگاندنی تەواو و یەکلاکەرەوە بۆ قەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل، بۆسەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران نەکراوە و ئەم پرسە هێشتا لەژێر هەڵسەنگاندنی دەزگا زانیاریەکانی ئەمریکادایە، ئەمە سەرەڕای دڵنیاکردنەوەکانی ئەمریکا کە توانای ئەوەیی ئێران بە تەواوی لەناوچووە، بەڵام تاران جارێکی تر دان بەوەدا دەنێت کە زیانەکان گەورە و قورس بووە.
دۆناڵد ترامپ،سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند:" لەوانەیە واشنتۆن دووبارە هێرش بکاتە سەر ئێران ئەگەر پێویست بکات.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتێکدایە، کە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو:" هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل، بۆسەر ئێران هیچ لەتواناکانی ئێران کەم ناکاتەوە، بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەمان.'
عیراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "فۆکس نیوز" ڕونیکردەوە: "ڕێگا نەوەییەکانی ئێران ڕووخاون و زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە، و هێشتا قەبارەی زیانەکە لەژێر هەڵسەنگاندنی کۆمیسیۆنی وزەی نەوەیی ئێران دایە. بەڵام بە زانینی خۆم، زیانەکە زۆر قوورس بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، نازانم چی بەسەر ماددە نەوەییەکان یان یۆرانیۆمە تەقینکراوەکان هاتووە، چونکە وەک وتم، کۆمیسیۆنی وزەی نەوەیی ئێران بەم پەڕگەیە دەگەڕێت و هێشتا لە قۆناغی هەڵسەنگاندنیدایە."