ڕوانگە - وهزارهتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،فەرمانبەرانەى سەر بە وەزارەتى "تەندروستى، پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی" و لە چوار چێوەى پرۆژەى "هەژمارى من" مووچە وەردەگرن
وەزرەتى دارایى حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەى سەر بە وەزارەتى "تەندروستى، پەروەردە و وێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی" و لە چوار چێوەى پرۆژەى "هەژمارى من" مووچە وەردەگرن، دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM بکەن و مووچەکانیان ڕابکێشن.
ئەوەش لە كاتێكدایە دوای 85 ڕؤژ لە چاوەروانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێنەدانی شایستە داراییەكانیان بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24_ی 7_ی 2025 وازارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 5_ی بڵاوكردەوەو بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت