ڕوانگە -  دەستدرێژی و تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، دەرحەق بە خەڵکی غەززە، بەردەوامی هەیە و تائێستا جیهان لەئاست ئەم تاوانکاریانەدا بێدەنگە و ڕێبەری ئەنساروڵڵایش ڕایدەگەیەنێت:" منداڵانی کەرتی غەززە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و ڕژێمی زایۆنی ئەوانی کردووە بە ئامانجی سەرەکی تاوانە دڕندەکانی خۆی.

سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتارێکدا، ڕایگەیاند:"
بەهۆی بەردەوامدان بە تاوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی،
دژی گەلی ستەملێکراوی کەرتی غەززە لە ژێر ڕۆشنایی چڕبوونەوەی گەمارۆکانیان و گیانلەدەستدانی دەیان منداڵ، ژن و بەساڵاچووان بوون بە قوربانی

وتیشی: "ئەم هەفتە  دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بە ئازارترین و کارەساتبارترین هەفتە بووە”.