ڕوانگە - دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیرابوون، ئەمرۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند.

فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی ئەمرۆ هەینی ٢٥ـی تەممووزـی ٢٠٢، راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و وتی، دوای وەستاندنی گەشتەکانی عومرە بە شیوەیەکی کاتی، گەشتەکانی عومرە دەستی پێکردووەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی گەشتەکانی حەجەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی عومرە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا دەستیان پێکردووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو، بە بەردەوامی لەلایەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بەرەو سعودیە رێکدەخرێت.