ڕوانگە - دوای نزیكەی سێ مانگ لە دابەشنەكردنی مووچە، ئەمڕۆ خانەنشینان مووچەی مانگی ئایاریان لە وەرزی هاویندا وەرگرتوو و بەوهۆیەوە قەرەباڵخییەكی زۆر لەبەردەم بانكەكاندا دروست بوو.

خانەنشینان دەڵێن: ئەم مووچەیە لە باشترین حاڵەتدا بەشی قەرزەكانمان دەكات و ئەگەر مووچەی مانگی حوزەیران بەزووترین كات دابەش نەكرێت ئەوا ناچارن دووبارە قەرز بكەنەوە.

تەنیا ئەم ساڵ و ئەم مووچەیە نییە كە خانەنشینان لە دۆخێكی ناهەموواردا مووچە وەردەگرن، بەڵكو ئەم دیمەنانە ساڵانە و مانگانە دووبارە دەبێتەوە و هەندێك كاتیش ڕووداوی نەخوازراوی وەك گیان لەدەستدان ڕوودەدات.