ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات:"، پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و هەوڵ دەدەین ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی بکەین.

 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی خستەڕوو، " ئەوان لە پرۆسەی ئاشتیدا لەگەڵ خۆیان و پەکەکەدا ڕاستگۆن و ئەوەی دەیڵێن جێبەجێی دەکەن، هەربۆیە نابێت گەلی تورکیا، لەوبارەیەوە نیگەران بن، چونکە دەوڵەت لەوەدا ناکەوێتەوە تەڵەوە و لایەنی بەرامبەریش ناخاتە تەڵەوە."

وتیشتی:" لەم پرۆسەدا چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە، هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە نەمێنێت."
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایشیکرد:" ئەوان ترسیا لەو هێزانەش هەیە کە لە سوریا و ئێرانن،هەربۆیە
بە تەنها خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە "مانای ئەوە ناگەیێنێت کە پێکهاتەکانی دیکەشی ئیدی نابنە سەرچاوەی هەڕەشە. بۆیە پێویستە ببینین کە ئەوانە نابنە هەڕەشە بۆ سەر ئێمە. نموونە لە سووریا و ئێرانیش پێکهاتەی چەکداری هەن، ئایا چەند لەو چەکانە (چەکەکانی پەکەکە) بۆ ئەوێ دەنێردرێن؟ ئەندامانی ئەوێ تاوەکو کەی و لە چ هەلومەرجێکدا لەوێ بەردەوام دەبن؟ ئەم بابەتانە پێویستە قۆناخ بە قۆناخ گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێ و چاودێری بکرێن."
 
هاکان فیدان باسی لەوەشکرد:" ئومێد دەکەین پرۆسەی ئاشتی ببێت بە هۆکارێک بۆئەوەی گۆڕانکاریەکی گەورەی  سیاسی و دوور لە تووندوتیژی لە رێکخراوەکە (پەکەکە) بێتەکایەوە."
 
هاکان فیدان جەختی لەوەش کردووەتەوە، دەیانەوێت شەڕی چەند دەیەی پەکەکە و سوپای وڵاتەکەیان کۆتایی بێت و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە بەرقەرار بێت.