ڕوانگە - میدیای فەرمی ئـێران بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە چەند چەکدارێک، هێرشیانکردە سەر دادگای زاهیدان لە پارێزگای بـ.ـەلوچستان و بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بونەتەقوربانی
ئەگەرچی تا ئێستا هۆکاری ڕوودانی رووداوەکە و ناسنامەی چەکدارەکان لە تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێرانەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام میدیاکان باس لەوەدەکەن، ئەو چەکدارانە لەناو دادگاکەدا بە هەڕەمەکی تەقەیانکردووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون و لە ئێستادا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناوچەکەیان داخستووە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.
شایەنی ئامژەپێکردنە کە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، یەکێکە لەو ناوچانەی ناوبەناو گرژیی ئەمنیی تێدا دروستدەبێت.