ڕوانگە - لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بەمانگەکانی پێشوو لێبڕاوە.
١- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە (١٪)ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە، لەسەر داواکاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە مەبەستی تۆمارکردن و دروستکردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.
٢- ئەو لێبڕینی (١ ٪)ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
٣- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیی بە پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابووری