ڕوانگە ـ لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی ڕەند علی خان  ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی ڕەند علی خان  ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب  بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لە دایک بووی ساڵی ١٩٦١ بەسەختی بریندار بوو."

وتیشی:"بەمەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد لە ناحیەی باوەنوور، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیکردەوە: "تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.