ڕوانگە - وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی چەند خاوەن دوکانێکی زەڕەنگەر لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزیانلێکراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد."

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێن.

وتیشی:"لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو ئاڵتونەی کە تۆمەتباران دزی بوویان. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە."

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:" تۆمەتباران کە بە نەتەوە عەرەبن چەند ڕۆژێکە وەکو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، ڕۆژانە هاتونەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و بەبیانوی کڕینی ئاڵتون چونەتە چەند دوکانێکی زەڕەنگەریی و لەکاتی مەشغوڵ بوونی خاوەن دوکانەکاندا ئاڵتونیان دزیوە."

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد:"لەئێستادا تۆمەتباران (أ، هـ، م - أ، هـ، م - م، ی، م - ع، م، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە."