ڕوانگە - کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی زیاتر دەدات بۆ  برەودان بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی گەشتیاران.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دووشەممە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٥ی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) و  فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر جەخت لەسەر ئەوبابەتەکرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولادا، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا.

دوای تەوەوبوونی کۆبوونەوەکە شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.