ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە بكوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركرا كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەقەزای سەیدسادق كوژرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی ڕۆژی 25-7-2025، لەسنووری قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەك كوژرا، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدراو توانرا دوو كەس  بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیربكرێن، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو و بەڵگەی پێویست كۆكرایەوە تا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لەتۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەستاوە بەئەنجامدانی تاوانەكە.'

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ب، ق لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.'

جێی ئاماژەیە بكوژ كوڕی تاوان لێكراوەكەیە.