ڕوانگە - بەئامانج گرتنی گێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی گەورەی بەرپرسانی بەدوای خۆیدا هێناوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پێویسته رێگرى له‌و هێرشانه بكرێت".
چوارشەممە، 30-07-2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێدوارد ئالگرين، راوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا، باسی لە هەڕەشەکانی داعش کرد و ئاشکرایکرد "داعش هێشتا مهترسيیهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات،هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه.
ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى به‌ريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييهكى زۆره‌وه له ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى به‌ريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه نيشان دا".