ڕوانگە - بەمەبەستی پارستنی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران بەتایبەتی و دورکەوتنەوە لەڕووداوی هاتوچۆ، بەڕێوەبارایەتی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگای کەلار بۆ دەربەندیخان لەگوندی (ئاوەخێری) ئاراستەی هاتن بۆ کەلار کراوەتەوە، شۆفێران دەتوانن ئەو ڕێگایە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆکردن."
هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە:" ئێستا ڕێگاکە دوو ئاراستەیە پێویستە شۆفێران بۆ ئەومەبەستە ئاگاداربن، بۆئەوەی توشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.