ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا و جێب وازێک کەسێک برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئێوارەی دوێنێ ( هەینی) لە گوندی وەلی هەییەر لە سەر ڕێگای کەلار کفری دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا کامری و جێب واز بەئاراستەی کەلار هاتوون و پێکیانداداوە.'

وتیشی:"بەکاریگەری ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو، پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای لەنەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لەقەزای کفری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە قەزای کەلار".

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.'