ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێوارەی دوێنێ هەینی لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی گەنجێک بەناوی (ئیسحاق عبداللە محمود) لەدایکبووی 1991 پیشەی پێشمەرگە دانیشتوی قەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.'
وتیشی:" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو وەستای سپلیتە و لەگەڵ برایەکی خۆیدابوە لەناحییەی ڕزگاری لەکاتی بەستنی سپلیت بۆماڵی هاوڵاتیەک کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"لەئێستادا پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.'