ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، تا ئێستا توانیویانە، لە ڕێگەی پرۆژەی ڕوناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 40% دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن.

وەزارەتی کارەبا ئەوەیشی خستۆتەڕوو:" پڕۆژەی ڕووناکی ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 2,700,000 هاوڵاتی، ئەمەش نزیکەی %40ی سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە:" پرۆژەی ڕووناکی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر  پاککردنەوەی ژینگەی کوردستان هەبووە، بەهۆی کوژاندنەوەی مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان و کەمکردنەوە دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.