ڕوانگە - یەکشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٥ فەرماندەی گشتی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک لیوا (دلێر فرزندە) و شاندێکی یاوەری، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کرد و لەگەڵ (عباس اسماعیل علی) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەوێزخان کۆبوونەوە.
بەرپرسی بەشی ڕەگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئاشکرای کرد:"لە کۆبونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی کاروبارەکان و ڕێوشوێنەکان کرا بە مەبەستی هەماهەنگی و باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی دەروازەکە،
بەرپرسی بەشی ڕەگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕونیشیکردەوە:"دواتر وفدەکە سەردانی دیوی ئێرانی دەروازەکەیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی دروازەی پەروێزخان/ئێران کۆبوونەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی شۆفێران لەهەردوو دیوی دەروازەکە.