ڕوانگە - ئەنجومەنی باڵای ئەمنی نەتەوەیی ئێران یەکشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٥ ڕازیبوونی خۆی نیشاندا لە بارەی دامەزراندنی ئەنجومەنی بەرگری نەتەوەیی".
هەواڵەکە لە لایەن دەزگا میدیایەکانی ناوخۆی ئێرانەوە پشتڕاستکراوەتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو:"ئەنجومەنی بەرگری پلانەکانی بەرگری ڕێکدەخات و تواناکانی ھێزە چەکدارەکان بە شێوەیەکی ناوەندی بەھێز دەکات".
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەوەی سەرکردایەتی ئەنجومەنەکە دەکات خودی سەرۆک کۆمارە و لەگەڵیشیا فەرماندەکانی ھێزە چەکدارەکان و چەند وەزارەتێکی پەیوەندیدار دەگرێتەخۆی.'
هەر بەگوێرەی زانیارەکان، کە لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە:" ئەم ئەنجومەنە پێکھاتووە لە سەرۆکەکانی سێ دەسەڵاتەکە (جێبەجێکردن، یاسادانان، دادوەری)، نوێنەرانی ڕەھبەر عەلی خامنەئی لە ئەنجومەنی باڵای ئەمنی نەتەوەیی، وەزیری زانیاری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ھەروەھا فەرماندەکانی سوپا (حەشدی شەعبی) و سوپا و فەرماندەیی "خاتمی ئەنبیا".
ئەوەش ڕونکراوەتەوە:" دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە بە پشتبەستن بە ماددەی ١٧٦ی دەستووری ئێرانە، کە ماف دەدات بە ئەنجومەنی باڵای ئەمنی نەتەوەیی ئەنجومەنی لاوەکی وەک ئەنجومەنی بەرگری و ئەنجومەنی ئەمنی وڵات دابمەزرێنێت، بە پێی ئەرکەکانی'
شایەنی باسە ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدا دێت کە ڕێکخستنەوەی دامەزراوە ئەمنییەکان و زانیارییەکانی ئێران دوای "جەنگی ١٢ ڕۆژە" لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوی گرنگی بۆ نراوە.'